AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٨ ٢٠:٣٤

کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا بۆ مێهر؛

ئێران لە پێکهێنانی حەشدی شەعبی ڕۆڵی هەبوو/ گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە سنوور دوور خرانەوە

ئێران لە پێکهێنانی حەشدی شەعبی ڕۆڵی هەبوو/ گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە سنوور دوور خرانەوە

کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا درێژەی دا: ئێران لە پێکهێنانی حەشدی شەعبی یارمەتی بەرچاوی دا و هەروەها خزمەتەکانی ئێران تەنانەت دوای کۆتایی داعش لە بواری ژیرخان و ئاوەدان کردنەوەی عێراق درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید هادی سەید ئەفقەهی کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا، لە ئەو بارەوە بەوتنی ئەوەی کە تا ئێستا چەندین ڕێککەوتن لە نێوان ئێران و عێراق هەبووە، بە هەواڵنێری مێهری وت: لە سەردەمی حەیدەر عەبادییەوە و پێش ئەویش سەبارەت بە پرسی ئەمنیەتی ڕێککەوتنگەلێک لە نێوان دوو وڵاتەکە هەبووە.

ناوبراو وتی: کاتێک کە داعش سەری هەڵدا، حکومەتی نووری مالیکی بە شێوەی فەرمی داوای یارمەتی لە ئێران کرد و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی وەڵامی ئەو داواکاریەیان دایەوە.

کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا درێژەی دا: ئێران لە پێکهێنانی حەشدی شەعبی یارمەتی بەرچاوی دا و هەروەها خزمەتەکانی ئێران تەنانەت دوای کۆتایی داعش لە بواری ژێرخان و ئاوەدان کردنەوەی عێراق درێژەی هەیە.

سەید ئەفقەهی ڕاشیگەیاند: هەرێمی کوردستان بەتواوەتی لە کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی نیە و لەوێ حکومەتێکی نیوە سەربەخۆ و فیدراڵی هەیە. هەرێمی کوردستان بۆ خۆی پەرلەمان، وەزارەتخانە و سەرۆکی حکومەتی هەیە و کەمتر گوێڕایەڵی حکومەتی ناوەندییە.

ناوبراو زیادی کرد: یەکێک لە قەیرانە جیدیەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێم ئەوەیە کە بەڕیز بارزانی کە دەمێکی زۆر بە سەر ئەو ناوچە کۆنترۆڵی هەبوو، نەوتی دەفرۆشت و پارەکەی نەدەگەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی.

کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا دەڵێت: لە هەمان پێوەندیدا پرسی پەنا دان بە ڕێکخراوەگەلی تیرۆریستی وەکوو کۆمەڵە، حزبی دیمۆکرات، پژاک و پارتی ئازادی هەیە کە هەر جار کە لە ئێران ناڕەزایەتی دێتە ئاراوە هێزەکانی ئەوان دێنە ناوخۆی ئێران و کاری تیرۆریستیان ئەنجام دەدەن. دوای گیان لەدەست دانی مەهسا ئەمینی ئێمە ڕۆڵ گێرانی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوانە کۆمەڵەمان بینی تەنانەت هەندێک لە بەرپرسەکانیان ڕۆڵی خۆیان لە ئاژاوەکانیان ڕاشکاوانە ڕاگەیاند کە شوکر بۆ خودا سەرکوت کرا.

ناوبراو ڕایگەیاند: بە پێ دەستووری عێڕاق نابێت لە خاکی ئەو وڵاتە لە دژی وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێنرێت. بە پێ ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان وڵاتێکیش کە دەستدرێژی کراوەتە سەر ئەبێ بەرگری لە خۆی بکات؛ جگە لە ئەوە ، ئێران نزیک بە 73 نامەی ئاراستەی حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان کردووە.

کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا وتیشی: حکومەتی سوودانی ساڵی ڕابردوو لە دوایین دیدارێک کە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی هەیبوو، بە شێوەی جیدی بەڵینی دا کە ئەو ڕێککەوتننامە جێبەجی دەکرێت. کەواتە بڕیار درا کومیتەیەک لە ئێران، حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان پێک بێت و لەسەر چەک کردنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان چاوەدێری بکەن و ئەوان لە ناوچە سنوورییەکان دوور بخەنەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە مۆڵەتی دیاری کراو لەلایەن ئێرانەوە کۆتایی هاتووە، وتی: وەزیری دەرەوەی عێراق کە سەفەری ئێرانی کردبوو، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند کە پابەندی بەندەکانی ئەو ڕێککەوتنامەیەیە و جێبەجێی دەکەن.

سەید ئەفقەهی زیادی کرد: بەرپرسانی ئێمەش ڕایانگەیاند هەنگاوگەلێکیان هەڵگرتووە بەڵام یکلایی نەبووەتەوە.

ناوبراو وتیشی: ئەگەر ئەو ڕێککەوتننامە ڕێکوپێک جێبەجێ بکرێت و لەلایەن نوێنەرایەتی ئێرانەوە لە لێژنەی لێکۆڵینەوە پشت راست بکرێتەوە، ئاساییە بەرەیەک کە هەمیشە ناوەندی مەترسی بووە، دەکوژێتەوە.

News ID 47375

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha